بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە مەزارگەی ئیمام خومەینی بە ئاماژەدان بە بەرخۆدانی خەڵک بەرامبەر بە فشارە ئابوورییەکان ڕایگەیاند: شیکاران ناتوانن بە ئاسانی ڕوونی بکەنەوە کە ئەم میللەتە کە لە ڕێگا و ئایدیالی ئیمام و شەهیدانەوە ئیلهامیان وەرگرتووە، چۆن بەرگەی ئەو فشارانەیان گرتووە، گەلی ئازیزمان بەڕاستی کاری گەورەیان کرد.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمەش بە هەموو توانامانەوە هەوڵ دەدەین بەسەر ئەو سەختییانە تێپەڕێنین کە ئەمڕۆ هەن، بێگومان شەرمەزاری خەڵکین کە کێشە هەیە.”
سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بەوەی کە وڵات سەرقاڵی شەڕێکی ئابووری و سەربازی و ئەمنیی تەواوە، وتی: دوژمنان بە ڕوونی ڕایدەگەیەنن کە توندترین و ترسناکترین سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنن، بەڵام ئێمە بە توندی وەستاوین و هەوڵدەدەین لە بەرامبەر ئەم شەڕە نایەکسانەدا خزمەت بە گەل بکەین.
Your Comment